توركیا کۆنترۆڵ کردنی ئیدلب له‌لایه‌ن سووریا به‌ ماڵوێرانی وه‌سف ده‌كات

به‌شی تورکیا- هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ڕێگرتن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه‌ به‌رده‌وامن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ ماڵوێرانی وه‌سفی ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێكیدا ڕای‌گه‌یاند: ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر ئیدلب ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌که‌یه‌ و ئه‌و کاره‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌ و هه‌ر چۆنێک لێی بڕوانیت ماڵوێرانییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتیشی: "دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر ئیدلب دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام دا و پێمان ڕاگه‌یاندن که‌ ئه‌و کاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ش دوای ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوول هات كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب كرانه‌ سه‌ر شاره‌كه‌.

سوپای سووریاش سه‌رباری ناڕه‌زایییه‌كانی توركیا و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر سنووری پارێزگاكه‌.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37878

Your Comment

You are replying to: .
captcha