کوردپرس:
ساڵح مەتڵەک سەرۆکی بەرەی حیواری وەتەنی لەو بارەیەوە ماڵپەڕی مەعلوومەی عێراقی وتووە هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە زۆرینەی پێکهاتە سوننە و شیعەکان لە خۆ دەگرێت و کورد بەم زووانە دێتە ناو هاوپەیمانیی "چاکسازی و بونیاتنانەوە" کە ئێستا خاوەن 183 کورسییە.
ناوبراو زیادی کرد دەرگای هاوپەیمانێتییەکەیان کراوەیە بۆ هەموو حیزبە و قەبارە سیاسییەکان بەو مەرجەی ئەجیندا و بەرنامەی ئەو حیزبانە خزمەت بە ئاراستەی نیشتمانیی عێراق بکات.
ساڵح مەتڵەک گوتیشی پێشتر عێراق بەگوێرەی بەرژەوەندی و عیلاقاتی حیزبی بەڕێوە ئەچوو بەڵام ئێستا وەزعەکە گۆڕاوە و قۆناغێکی نوێ ئەزموون دەکەین.
Your Comment