نوێنەرێکی پارتی: کورد چاوەڕوانە مەرجەکانی قبووڵ بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی نوێی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی قەبارە سیاسییەکانی کوردستان تا ئەم کاتەش چاوەڕوان یەک لە هاوپەیمانێتییەکان مەرجەکانی کورد قبووڵ بکات بۆ ئەوەی بچنە نێو هاوپەیمانێتییەکەوە.

کوردپرێس:

مەیادە نەجار ئەندامێکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە تا ئەم کاتەش پرسی چوونە ناو هاوپەیمانی لەلایەن کوردەوە یەکلا نەکراوەتەوە و کورد چاوەڕوان دەکات یەک هاوپەیمانێتییەکان مەرجەکانی قبووڵ بکات ئەو کات بچێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە.

مه‌یاده‌ نه‌جاڕ گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی یەکەمی پەڕلەمان ته‌نها بۆ سوێندخواردن بووه‌ و هیچ رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ نه‌كراوه‌".

News Code 37821

Your Comment

You are replying to: .
captcha