به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 3ی ئهیلوول به‌شێک له میدیاكانی عێراق ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان چووه‌ته نێو ئه‌و فراكسیۆنه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن به‌ڵام جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق به میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستی و سه‌رله‌به‌ری درۆیه، ئێمه هاوپهیمانییێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان و تا ئێستا هیچ بریارێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن ده‌كه‌ین."
له‌لایێكی دیكه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی "به حساب له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی چوار لایه‌نه‌كه بریاری لێدرا یه‌ک هه‌نگاو بڕی نه‌كرد و گۆڕان هه‌ر خۆی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد."
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "سیاسه‌ت هه‌ڵوێسته جا هه‌ڵوێستی بچووک یا گه‌وره، باشتر بوو دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه دژی ساخته‌كاری لانیكه‌م بۆ موقاته‌عه‌ی جه‌لسه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و سوێند خواردن هاوڕای گۆڕان بوونایه، ئه‌ی مه‌گه‌ر بۆچی دونیایان سه‌رقاڵ كرد به‌وه‌ی گوایه بۆ هاوڕایی و هاوهه‌نگاوی ئیئتلافیان پێک هێناوه."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment