به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2ی ئه‌یلوول یان کۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی پێشووی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری دیدار و گفتوگۆی کرد.
مه‌سعوود بارزانی: دۆخی سه‌پێنراوی که‌رکووک و ناوچه‌کانی‌تر قبووڵ ناکرێت
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ یان کۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی پێشووی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق کۆ بوویه‌وه و ڕایگه‌یاند: دۆخی سه‌پێنراوی که‌رکووک و ناوچه‌كانی‌تر قبووڵ ناكرێت.
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکووک و ناوچه‌كانی‌تری له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور یان به‌هۆی ڕێككه‌وتنێكی دوو لایه‌نه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت كه ئه‌وه به ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به ڕێگه‌یێک بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له قه‌ڵه‌م دا.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێ كرا و نوێنه‌ری تایبه‌تی پێشووی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق وێڕای ئاماژه‌دان به بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ڕۆڵی بارزانی له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌رز نرخاند.
یان کۆبیچ بۆچوون و نیگه‌رانییه‌كانی ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كانی له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقی دوای هه‌ڵبژاردن به بارزانی گه‌یاند و داوایشی كرد شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراقدا بێته كایه‌وه.
لای خۆیه‌وه بارزانی ئاماژه‌ی به‌و هۆكارانه دا كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان و پێشێل كردنی ده‌ستوور و نه‌مانی شه‌راكه‌ت له عێراقدا و ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌وه‌ی به لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگه پۆست و كه‌سه‌كان نییه به‌ڵكوو به‌رنامه و مه‌نهه‌جی حوكمڕانی بایه‌خی هه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای سێ پڕه‌نسیپی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی بێت.
بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ ڕێگه‌گرتن له تاكڕه‌وی و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كان پێویسته گه‌ره‌نتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبه‌جێ كردن و پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان و سێ پڕه‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كه هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی: لایه‌نه‌کانی كوردستان له هه‌وڵدان به زووترین كات حكوومه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له یان كۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد و له‌و دیداره‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات حکوومه‌تێکی نیشتمانی پێکبهێنرێت.
له‌و دیداره‌دا دۆخی عێراق و دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه شاندی میوان جه‌ختیان له پێویستیی هه‌وڵی لایه‌نه براوه‌كان به تایبه‌تی لایه‌نی كوردی دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له كاتێكی زوودا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵدان به زووترین كات حكوومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت و لایه‌نه براوه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر كارنامه‌یێكی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی عێراق كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به گفتوگۆكانی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا كرد كه هه‌وڵی جیدی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌تایبه‌تی پرسی هه‌ڵبژاردنى داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
داکۆکیی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به شێوه‌ی پاک و بێگه‌رد
له شاری هه‌ولێر شاندێکی هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆکایه‌تیی د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازییان له یان کۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کرد له عێراق.
شانده‌که‌ی هاوپه‌یمانی پێکهاتبوون له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی، محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانی، عه‌بدولباری زێباری په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی له په‌رله‌مانی عێراق و دێرین جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی و له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان کردوووه‌ته‌وه له ڕێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به شێوه‌یێکی پاک و بێگه‌رد.
شایانی باسه که ڕۆژی ڕابردوو به‌رهه‌م ساڵح له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند که تێبینییان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاک و بێگه‌ردی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆیه بڕیاریان داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان نه‌که‌ن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment