به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: به ته‌نھا ڕۆژی 1ی ئهیلوول ھێزه ھاوپه‌یمانه‌کان 150 بارھه‌ڵگر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سووریای دیموکرات کردوووه و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و بارھه‌ڵگرانه‌ی له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه کراون گهشتوووه به 1600 بارھه‌ڵگر له ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی لۆجستی.
ڕێکخراوه‌که له ڕاپۆرتێکی دیکه‌یدا ده‌ڵێت: ھێزه ھاوپه‌یمانه‌کان تا ئێستا ١٨ فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازی له شاره‌كانی مه‌نبه‌ج و كۆبانێی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب، عه‌ین عیسا و ته‌بقا و شاری ڕه‌قه له پارێزگای ڕه‌قه و له شه‌دادی و هۆل، ته‌ل به‌یده‌ر، ته‌ل ته‌مر، رمێلان له پارێزگای حه‌سه‌كه، كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر و به‌حره له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور دروست كردوووه و هه‌روه‌ها ٦ له‌و بنكه گه‌ورانه فڕۆكه‌خانه‌یان تێدایه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه، ڕووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزه‌کانی سوریای دیموکراتدایه نزیكی ٥٣ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌کات ٢٨.٦٪ی ڕووبه‌ری سووریا.
پێشتریش چه‌ند ئاژانسێکی ڕووسیایی ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو له نێو ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه کراون ڕادار و دژه ئاسمانیی پێشکه‌وتوو ھه‌یه و ئه‌مریکا به‌نیازه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ھه‌سه‌ده بکات به ناوچه‌ی فڕین و ڕێگا نه‌دات فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و سووریا بچنه ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ساڵی ڕابردووش فڕۆکه‌یێکی سووریایی ئاسمانیی ئه‌و ناوچه‌یه به‌زاند و له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی ئه‌مریکاوه خرایه خواره‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment