شاندێکی پارتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌کات و له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2-9-2018 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کاژێر 10:30 خوله‌ک سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌کات و له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆ ده‌بێته‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: "له ‌کاژێر 11:30 خوله‌کی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شانده‌که‌ی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ ده‌کرێت".

دوای په‌سندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پارتی و یه‌کێتی سه‌ردانیان بۆ لای لایه‌نه‌ عێراقی و کوردستانییه‌کان ده‌ست پێکردوووه‌، له ‌ناوخۆی کوردستان تاوه‌کوو ئێستا یه‌کێتی سه‌ردانی گۆڕان، هاوپه‌یمانی، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه‌، پارتیش به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی 29-8-2018 سه‌ردانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و حیزبه‌ کۆ بوووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37758

Your Comment

You are replying to: .
captcha