کوردپرێس:
ژنەڕاڵ ڤلادیمیێر جریسنۆفسکی سەرۆکی حیزبی لیبراڵ دیموکراتی ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەردۆغان ئامادەییی دەربڕیوە ڕووسیا لە تورکیا بنەکی سەربازیی هەبێت لە بەر ئەوەی ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ ئێمە بێت و نایهەوێت کۆیلە و پاشکۆی یەکێتیی ئەورووپا بێت.
ناوبراو زیادی کرد: مانگی تەمووز کە بۆ مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرەم کرد ئەردۆغان ئامادەییی خۆی دەربڕی کە لەگەڵ ڕووسیا بێت و پاشکۆی یەکێتیی ئەورووپا نەبێت بۆیە ئێمەش پێویستمان بەوەیە کە لە تورکیا و ئێران بنکەی سەربازیمان هەبێت و دەبێت ئەو کارە بکەین.
شیاوی ئاماژەیە ڤلادیمیێر جریسنۆفسکی سەرۆکی حیزبی لیبراڵ دیموکراتی ڕووسیا هەمان کەسە کە لە کێشەکەی فڕۆکە ڕووسییەکەدا کە تورکیا خستییە خوارەوە فەرمانی کردبوو ئەو فڕۆکەیە بۆمب بهاویژێتە ناو دەریای بسفر.
Your Comment