بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى RTى رووسى ئيلهام ئه‌حمه‌د، رايگه‌ياند: له چوارچێوه‌ى دەرک كردنمان به ئاماده‌يى ديمه‌شق بۆ دانووستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووريا، شاندى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا كه‌وتووه‌ته دانووستانه‌وه.
ناوبراو گوتيشى: بژارى لامه‌ركه‌زى بۆ سووريا چاره‌سه‌رى هه‌ره گرنگ و پێويسته بۆ رزگاربوونى سووريا له‌و دۆخه‌ى تێيكه‌وتووه.
ئاشكراشي كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا گه‌يشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ درووست كردنى چه‌ند ليژنه‌يێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌كانى تايبه‌ت به سيستمى حوكم و ئيداره له ناوچه‌كانى سووريا به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى كورد تاوتوێ بكه‌ن.
ئيلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هيچ نه‌يارێتييێكيان له لايه‌نى ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بينيوه بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورديى له ناوچه كوردييه‌كانى سووريادا.
هاوسه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئێستا ديمه‌شق داواى راده‌ست كردنى ناوچه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردى نه‌كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، زۆربه‌ى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى خراونه‌ته سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ليژنه‌كان له باره‌يانه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و لێيان ده‌كۆڵنه‌وه تا بگه‌نه داڕشته‌يێكى هاوبه‌ش له باره‌يانه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment