هەڵبژاردن پرسێکی ناوخۆیییە و لە کاتی خۆیدا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داواكاریه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ڵبژاردن جیاوازه‌ له‌ ریفراندۆم و پرسێكی ناوخۆییه‌، ئاشكراشی ده‌كات، "هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".

کوردپرێس:

مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لەو بارەیەوە وتوویەتی: وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنداین له‌كاتی خۆیدا و به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نیین، دواخستنیشی ده‌بێته‌ هۆكار بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كان، له‌هه‌ر وڵاتێك قه‌یران روو بدات هه‌ڵبژاردن پێش ده‌خرێت كه‌چی له‌هه‌رێم هه‌وڵی دواخستنی ده‌درێت.

گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌داواكارییێكی برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی‌ شه‌ڕی داعش كرد به ‌ئامانجی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاشكراشی كرد: هه‌ر شتێك ده‌ڵێن ئه‌وه‌ كێشه‌یێک نییه‌، چوونكه‌ بابه‌تێكی ناوخۆییه‌ و جیاوازه‌ له‌ریفراندۆم و ساڵێكیش دوا خراوه‌، دواخستنی له‌ئێستاشدا هیچ بیانوویێكی نییه‌.

ناوبراو وتیشی:"وه‌ك چۆن بۆ خۆیان ئاماده‌ نیین یه‌ك ڕۆژ هه‌ڵبژاردن دوا بخه‌ن، ناشكرێت هه‌ڕه‌شه‌ له ‌نه‌ته‌وه‌كان بكه‌ن و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆ بكه‌ن بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك نه‌چۆته‌ ژێر باری دواخستنه‌كه‌ی یان پرۆژه‌یێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌ش بكات، ده‌شڵێت"ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت هه‌فته‌یێكیان له‌به‌رده‌ست ماوه‌، به‌ڵام پێمان وانییه‌ دوا بخرێت و له ‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".

News Code 37674

Your Comment

You are replying to: .
captcha