به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌وهه‌ر ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ڕاپه‌ڕین ڕای‌گه‌یاند: له کاتێکدا پاسه‌وانی سنووری هه‌رێم سه‌رقاڵی دروست کردنی شوێنێک بوون بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران (مه‌رزه‌بان) ڕێگریان لێکراوه و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا ده‌مه‌قاڵه دروست بوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ ڕێگرتن له ئه‌گه‌ری روودانی کاره‌ساتی نه‌خوازراو مه‌رزه‌که‌مان به ڕووی هاتوچۆکه‌ران داخست.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ڕاپه‌ڕین وتیشی: "له ئێستادا له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که و په‌یوه‌ندیمان به کونسووڵخانه‌ی ئێران له هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی خۆمانه‌وه کردوووه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment