به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌یووب ڕێککه‌وتنێکی سه‌ربازییان واژۆ کرد و ئه‌و ڕێککه‌وتنه له میانی سه‌ردانه دوو ڕۆژه‌که‌ی حاته‌میدا بوو بۆ سووریا که تیایدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و هاوتا سوورییه‌که‌یدا کۆ بوویه‌وه.
حاته‌می سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنه‌که وتی: "ڕێککه‌وتنه‌که‌مان بۆ ئه‌نجامدانی کاری پێکه‌وه‌یییه له بواری به‌رگریدا له ئاستێکی زۆر فراوندا."
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری به‌رگریی سووریا وتی: "له ڕێککه‌وتنه‌که‌ماندا به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌کانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و ڕێگه به هیچ وڵاتێک ناده‌ین زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانمان بگه‌یێنێت."
ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی دیمه‌شق- تاران له کاتێکدایه جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی ٢٣ی ئه‌م مانگه (ئاب) ڕای‌گه‌یاند: وڵاته‌که‌ی به دوای هه‌ماهه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌ییدا ده‌گه‌رێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا له سووریا "به‌و مه‌رجه‌ی ته‌واوی هێزه ئێرانییه‌کان له خاکی سووریادا بکشێنه‌وه."
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment