سعوودیا هێشتا وەڵامی پێشنیارەکەی عێراقی بۆ هاوکاری لە بواری وزە نەداوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی کردەوە کە سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک مانگ لە پێشنیاری وڵاتەکەی هێشتا سعوودیا بۆ هاوکاری دوولایەنە لە بواری وزەدا وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد فەتحی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ-دا ڕایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک مانگ لە پێشنیاری لێژنەی تەکنیکیی وڵاتەکەی کە لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وەزارەتخانەیە پێکهاتبوون و لە ڕێکەوتی 21ی تەمووز بەشێوەی فەرمی سەردانی سەعوودیا-یان کرد هێشتا سعوودیا بۆ هاوکاری دوولایەنە لە بواری وزەدا وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە.

بە وتەی محەمەد فەتحی شاندی عێراقی لە سەردانەکەیاندا بۆ سعوودیا ژمارەیێک پێشنیاریان خسە بەردەستی سعوودیا کە بریتی بوون لە دروست کردنی هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە نێوان دوو وڵات و خستنەكاری چەند وێستگەیێكی كارەبا لە سنووری هاوبەش و سەرمایەدانانی لایەنی سعوودی لە کەرتی وزەی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەو بارەوە جەختیشی کردوە کە وڵاتەکەی ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی بەرپرسانی سعوودیا-یە، کە ئەگەر پێشنیارەکەیان قبووڵ کردبێت، هەوڵی کرداری لەو بارەوە دەست پێبکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37604

Your Comment

You are replying to: .
captcha