نووسینگه‌ی عه‌بادی بێئاگاییی خۆی له‌ گۆڕانکارییه‌کانی پارێزگای که‌رکووک ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێئاگاییی عه‌بادی ڕاده‌گه‌یێنێت له ‌گۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای که‌رکووک و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ به ‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی كورد له که‌رکووک گۆڕدرا بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون بۆ گۆڕین یاخود لادانی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له ‌كه‌ركووک -كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردن- له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌رنه‌كراون و ته‌نانه‌ت ئاگاداریش نین".

ناوبراو وتیشی: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاگاداریی ئه‌و بڕیارانه‌ نییه‌".

سه‌عد حه‌دیسی ده‌شڵێت: پێده‌چێت ئه‌و بڕیارانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ده‌ركرابێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌مییان كردوووه‌ له ‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان.

شایانی باسه‌؛ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یێک به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووک له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له ‌پۆسته‌كانیان لابران له‌وانه‌ (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو، كشتوكاڵ) و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ش كه‌ له ‌جێگه‌یاندا توركمان و عه‌ره‌ب ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37596

Your Comment

You are replying to: .
captcha