به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 24ی ئاب له به‌یاننامه‌یێکدا نووسینگه‌ی عه‌بادی که دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ باره‌گای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاو کرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تیدا جه‌ختیان کردوووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش بوونه‌ته‌وه که ویستبێتیان وێنه‌که‌ی تێکبده‌ن.
عه‌بادی وتوویه‌تی: "هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌کان نابێت ملکه‌چی فشاری سیاسی بێت و به سیاسی بکرێت چوونکه هه‌رچه‌نده چه‌کدارانی داعش تێکشکاون به‌ڵام هێشتا شانه‌ی نوستوو و بیری داعش ماوه و ده‌بێت به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه بۆیه چۆڵ کردنی گۆڕه‌پانه‌که به شێوه‌یێکی کت‌وپڕ هه‌ل بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه ده‌ستوور و یاساکان ڕێگه نادات به تێکه‌ڵ کردنی کاری ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا و جه‌ختیشی کرده‌وه یاسا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه که حزبه سیاسییه‌کان له ناو حه‌شدی شه‌عبیدا بن.
له کۆتاییی به‌یاننامه‌که‌دا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه به‌کارهێنانی قوربانییه‌کان به ململانێی سیاسی له‌پێناو چه‌ند لایه‌نێکدا کارێکه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ باره‌گای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له کاتێکدایه سه‌رکردایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی فه‌رمانێکی سه‌ربازیی حه‌یده‌ر عه‌بادی دایه‌وه که بڕیاری دابوو گۆڕانکاری له پێکھاته‌ی به‌شه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و جووڵه‌پێکردنی ھێزه‌کان به بێ ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رکردایه‌تیی ھێزه چه‌کداره‌کان ئه‌نجام نه‌درێت.
سه‌رکردایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی له وه‌ڵامه‌که‌یدا ھێرش ده‌کاته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی و ده‌ڵێت: فه‌رمانه‌کانی عه‌بادی بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌شێکه له ھه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌ت.
ھه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه ده‌ڵێت: "عه‌بادی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕازی کردنی ئه‌مریکییه‌کان سیاسه‌تی سه‌پاندن و په‌لکێشی جێبه‌جێ کردوووه تا ئه‌مریکییه‌کان ویلایه‌تی دووه‌می پێبده‌نه‌وه".
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment