به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو له‌مباره‌وه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووک) نووسیویه‌تی: "سه‌رباره‌ت به هه‌ڵبژاردن، لای ئێمه وه‌ک پارتی به‌ڵێ ده‌كرێ و چ هۆكارێكی باوه‌ڕهێن و مه‌نتقی نییه كه نه‌كرێت و لای خه‌ڵكیتریش نه‌خێر هه‌ڵبژاردن ناكرێ، چ پاساوێكیش نییه كه نه‌كرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه قسه و ده‌ربڕینی ئێمه لای خۆمان و له‌گه‌ڵ خهڵكیتر و له میدیا و بۆ ڕای گشتیش هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێین پێویسته هه‌ڵبژاردن بكرێت وه‌لێ لای ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌یه، لای خۆیان و له پشتی په‌رده و ژووره داخراوه‌كان ده‌ڵێن نابێ بكرێت كه‌چی له میدیا و بۆ ڕای گشتیش ده‌ڵێن پێمان باشه بكرێت".
ئومێد خۆشناو ده‌نووسێت: "هه‌ر هێز و لایه‌نێک هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدات، جگه له ترسیان له بڕیاری گه‌ل هیچیتر نییه و هه‌ر هێزێكیش بگاته ئه‌و ئاسته‌ی له ئیراده‌ی گه‌لی خۆی بترسێ، بێ‌شک ئایندهی ڕوون و دیاره، ئه‌گه‌ر له ناویش نه‌چێت، ده‌پووكێته‌وه".
شایانی باسه؛ بڕیاره ڕۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمیش له ئاماده‌كاریدایه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment