حاجییێکی عێراقی لە نهۆمی سێهەمی حەرەمی مەککەوە خۆی خستەخوارەوە و گیانی لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاجییێکی عێراقی ئەمڕۆ هەینی لە نهۆمی سێهەمی حەرەمی مەککەوە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

کوردپرێس:

حەسەن فەهد کینانی وتەبێژی نوێنەرایەتیی حەجی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو حاجییە ناوی "حسێن حەمید حەیدەری"یە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ و لە نهۆمی سێهەمی شوێنی تەوافی حەرەمی مەککەوە خۆی خستووەتە خوارەوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.

کینانی وتی "بەگوێرەی قسەی ئەو حاجیانەی کە لە هەمان ئوتیل لەگەڵ ئەو حاجییە عێراقییەدا نیشتەجێبوون کە خۆی خستووەتەخوارەوە و گیانی لەدەست داوە، ئەو حاجییە چەند مانگێک لەمەوبەر کوڕێکی کۆچی دواییی کردووە، و دووچاری نەخۆشیی دەروونی بووە".

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ میدیاکانی سعوودیە بڵاویان کردەوە، یەکێک لە حاجییەکان لەناو حەرەمی مەککەدا گیانی لەدەست داوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو حاجیی دیکەش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن.

News Code 37541

Your Comment

You are replying to: .
captcha