برێت مه‌کگۆرک: ئه‌مریکا له‌ سووریا ناچێته‌ده‌ره‌وه‌

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌ڵێت: ئه‌مریکا به‌مزوووانه‌ سووریا به‌جێ ناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مه‌شق و ڕاهێنانی کورد له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ به‌هاری ڕابردوودا به‌ شێوه‌یێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو باسی له‌ کشانه‌وه‌ی به‌مزوووانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا کرد به‌ڵام نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ بڕیار نییه‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێته‌وه‌.

گۆڤاری ئاتلانتیک نووسیی: برێت مه‌کگۆرک ڕۆژی هه‌ینی و له‌ کۆنفڕانسێک که‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ له‌وان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی سووریا به‌ڕێوه‌چوو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌.

مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ‌هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش گوتیشی: نابێت هیچ گومانێک له‌وه‌دا بێت که‌ ئه‌مریکا ته‌نها بۆ ماوه‌یێک له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌مریکا خه‌ریکه‌ خۆی بۆ جێبه‌جێ کردنی دوایین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی شکست‌دانی داعش ئاماده‌ ده‌کات.

ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌شڵێت: لێره‌دا ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌بێت چوونکه‌ هێشتا ژماره‌یێکی به‌رچاو له‌ چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی ڕووباری فورات له‌ سووریان و دواتریش ده‌بێت ئێمه‌ مه‌شقپێکردنی هێزه‌ خۆجێیییه‌کان (کورد و عه‌ره‌ب) ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه‌ که‌ داعش ناگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ڕاسپێردراوی ئه‌مریکا له‌ سووریا درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌و ڕاسپێردراوییه‌ کۆتایی پێ نه‌هاتوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37519

Your Comment

You are replying to: .
captcha