به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئابی 2018 قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له توویتێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا داوای گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له عێراقی کردوووه و نووسیویه‌تی: "چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدا نایه‌ته‌دی كه وڵات به پشک پشكێنه به‌ڕێوه ده‌برێت و مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵی چوونكه سیسته‌م سیسته‌می پشک پشكێنهیه."
خه‌زعه‌لی له به‌شێكیتری توویته‌كه‌یدا داوا له گشت لایه‌نه‌کان ده‌كات كه هاوكاری بکه‌ن له گۆڕینی سیسته‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچهسهرۆكایهتی بۆ ئه‌وه‌ی وڵات ڕزگاری ببێت.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment