پابەندنەبوونی هەرێم بەرێككەوتنەكانی پێشوو، گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێی دوا خستووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی هاوپەیمانیی سائیرونی‌ سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پابەندنەبوونی حكوومه‌تی‌ هەرێم بەرێككەوتنەكانی پێشو، گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای‌ دوا خستووە.

کوردپرێس:

سەلام شەممەری، ئەندامی هاوپەیمانیی سائیرون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووه‌، هەموو لایەنەكان لەگەڵ رێككەوتنێكی نوێن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵام پابەندنەبونی حكوومه‌تی‌ هەرێمی كوردستان بەرێككەوتنەكانی پێشوو، هۆكارە بۆ ئەوەی تا ئێستا رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵ‌و هەرێمدا ئیمزا نەكراوە.

ناوبراو ده‌ڵێت، پابەندنەبونی حكومه‌تی‌ هەرێم بەرێككەوتنەكانی پێشو، سەرجەم پەرلەمانتارو هێزو لایەنە سیاسییەكانی خستۆتە ئەمری واقعەوەو هاوڵاتیان بەردەوام دەپرسن، "تاكەی ئەوان پابەندی رێككەوتننەكان بن‌و لایەنی بەرامبەریش پابەند نەبێت".

News Code 375

Your Comment

You are replying to: .
captcha