فەرماندەی گشتیی هەسەدە: تورکیا بەتەمایە شەڕێکی دیکە هەڵبگیرسێنێت

بەشی سووریا- مه‌زڵوم کۆبانێ رایگه‌یاند تورکیا له ‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌ له‌کۆبانێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ توویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "له‌کاتێکدا که‌ هه‌موو سووریا داوای ئارامی ده‌که‌ن، تورکیا به‌ بۆردوومان کردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ کۆبانێ ڕێککه‌وتنه‌کان پێشێل ده‌کات و هه‌وڵی هاندان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕ له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵبگیرسێنێت".

مه‌زڵوم کۆبانێ راشیگه‌یاندووه‌: "سه‌ره‌خۆشیی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین و داواکارین و بانگه‌وازیش بۆ گه‌ره‌نتیکاران (ئه‌مریکا و رووسیا) ده‌که‌ین ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن".

ئەم توویتەی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای ئەوە هات کە شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانێکی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا له‌ناوه‌ڕاستی کۆبانێ و له‌نزیک ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری ئیداره‌ی خۆجێیی کوردستانی سووریا دوو هاوڵاتی کوژران و 4 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

News Code 3749

Your Comment

You are replying to: .
captcha