بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە ناوی ئەندامانی دەچووی پەرلەمانی عێراقی ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمار كردووە، بۆ ئەوەی فوئاد مەعسووم واژو لەسەر پەسەندكردنەكە بكات.
دادگای فیدراڵی رۆژی یەكشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد، كە هەڵبژاردنەكە لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو.
بەپێی یاسا دوای ئەوەی سەرۆک كۆمار واژوی لەسەر ئەنجامەكان كرد، پێویستە لەماوەی 10 رۆژدا پەرلەمان كۆبوونەوە بكات و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەكە هەڵبژێرێت.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment