سێ مەرجی هاوپەیمانیی کوردستانی بۆ ئیئتیلاف لەگەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری میدیایی نووسینگەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەرجەکانی هاوپەیمانیی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی دوو حیزبی سەرکیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئیئتیلاف لەگەڵ دەوڵەتی یاسا و فەتح دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەفاح مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: هاوپەیمانیی کوردستانی کە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێک هاتووە سێ مەرجی هەیە بۆ ئیئتیلاف لەگەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا بە مەبەستی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کە بریتین لە: یەکەم شەراکەتی ڕاستەقینە لەگەڵ بەغدا، دووهەم گرنگایەتیی ڕێکەوتنی هاوپەیمانیی کوردستانی لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سێهەم پاراستنی هاوسەنگیی ئێستا لە دامودەزگا حکوومییەکانی عێراق.

کەفاح مەحموود زیادی کرد: ئەگەر ئەو سێ مەرجە قبووڵ بکرێت هاوپەیمانیی کوردستانی ئامادەیە بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37446

Your Comment

You are replying to: .
captcha