بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەفاح مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: هاوپەیمانیی کوردستانی کە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێک هاتووە سێ مەرجی هەیە بۆ ئیئتیلاف لەگەڵ فەتح و دەوڵەتی یاسا بە مەبەستی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کە بریتین لە: یەکەم شەراکەتی ڕاستەقینە لەگەڵ بەغدا، دووهەم گرنگایەتیی ڕێکەوتنی هاوپەیمانیی کوردستانی لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سێهەم پاراستنی هاوسەنگیی ئێستا لە دامودەزگا حکوومییەکانی عێراق.
کەفاح مەحموود زیادی کرد: ئەگەر ئەو سێ مەرجە قبووڵ بکرێت هاوپەیمانیی کوردستانی ئامادەیە بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment