به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌یێکی ئه‌سته‌نبۆڵ حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ 120 ئه‌فسه‌ری پێشووی تورکیا ده‌رده‌کات که ئه‌و 120 ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری فه‌رمانده‌ییی "کۆلیژی جه‌نگ" له ئه‌سته‌نبۆڵ له کاتی کووده‌تا ناسهرکهوتوووهکهی مانگی ژووئیه‌ی 2016 له دژی تورکیایان دراوه‌ته پاڵ.
ئه‌و که‌سانه تۆمه‌تی ڕفاندن و زیندانی کردنی "تاهیر بهکرئۆغڵۆ" یه‌کێک له به‌رپرسانی کۆلیژی جه‌نگیان دراوه‌ته پاڵ.
به‌رپرسانی تورکیا ڕایده‌گه‌یێنن: جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به سه‌رکردایه‌تیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، که ئێستا له ئه‌مریکایه و دژی حکوومه‌تی تورکیایه له کووده‌تای 15ی ژووئیه‌ی ساڵی 2016ی تورکیا له دژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته ده‌ستی هه‌بوووه به‌ڵام فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
له‌و کووده‌تا ناسهرکهوتوووهدا که له دژی حکوومه‌تی تورکیا کرا 250 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 2200 که‌سی دیکه‌ش بریندار کران و دواتر به هه‌زاران کارمه‌ند و هێزی پۆلیس و سوپا له کار ده‌رکران یان وڵاتیان به‌جێهێشت.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment