له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا جموجۆڵی بازرگانی له‌ باشماخ ڕاده‌گیرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا هه‌موو جموجۆڵێكی بازرگانی له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ده‌وستێت و ته‌نها ڕێگه‌ به‌ گه‌شتیاران ده‌درێت هاتوچۆ بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: به ‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ئاماده‌كارییه‌كان له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ده‌ستیان پێكردوووه‌.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا و له‌پێناو كارئاسانی و دروست نه‌كردنی ئاسته‌نگ بۆ گه‌شتیارانی ئێرانی و هه‌رێم، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ و 21ی ئاب، هه‌موو جۆره‌ هاتوچۆیێكی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ر ڕاده‌گیرێت و ته‌نیا ڕێگه‌ به‌ هاتوچۆی گه‌شتیاران ده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ باسی له‌وه‌ش كردوووه له‌ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنه‌وه‌ هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ره‌كان و كاروباری گومركیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو به ‌درێژاییی ڕۆژانی جه‌ژن هاتوچۆی گه‌شتیارانی ئێرانی و هه‌رێم له‌ نێوان هه‌ردوولادا ئاسایی ده‌بێت و كارئاسانی بۆ گه‌شتیارانیش ده‌كرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37404

Your Comment

You are replying to: .
captcha