به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 17ی ئاب ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌ن بڵاوی كرده‌وه: نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌سه‌ر داوای ئێران داوایان له فالح فه‌یاز سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا كردوووه ببێت به سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و سوننه‌ش ئه‌و پێشنیازه‌ی وه‌ک چاره‌سه‌ر قبووڵ کردوووه.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، ئێران داواشی كردوووه ڕاسپاردن و كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به ره‌زامه‌ندیی هێزه سیاسییه كورده‌كانیش بێت.
ڕۆژنامه‌ی حه‌یات جه‌ختیشی كردوووه‌ته‌وه جگه له فه‌تح و ده‌وڵه‌تی قانون زۆربه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان و یه‌كێتی و پارتی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئێران ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر گه‌ره‌نتی كردنی هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆک كۆمار و پشكه‌كانیان له وه‌زاره‌ته‌كاندا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment