بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوه‌ر له‌یس جه‌بر وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند: وردبینیى سه‌رجه‌م تانه‌و سكاڵاكانى تایبه‌ت به ئه‌نجامى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردن كراوه و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان كۆتایى هاتوون.
ناوبراو وتیشی: دواى ئه‌و رێوشوێنانه‌ش ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان نێردراوه‌ته دادگاى فیدراڵى، بۆ ئه‌وه‌ى په‌سند بكرێت".
لە 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە بەهۆی گومانی ساختەكاری لەو هەڵبژاردنە، تائێستا ناوی كاندیدە دەرچووەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەكراون.
لەبارەی ژمارەی تانەكانی هەڵبژاردنەكەش لە دادگای فیدراڵی سەرچاوەیێک ئاشكرای كردووە كە زیاتر لە 250 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراوە و دادگای فیدراڵیش بەدواداچوون بۆ تانەكان دەكات.
دواى ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیێكى زۆر له‌سه‌ر ده‌نگدانى ئه‌لكترۆنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌بوو، په‌رله‌مان یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌موار كرده‌وه و به‌وپێیه‌ش ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌كار خران و تیمێكى دادوه‌رى دانران بۆ ژماردنه‌وه‌ى ئه‌و سندوقانه‌ى سكاڵایان له‌سه‌ربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هیچ ئه‌نجامێكى نه‌گۆڕى و تیمى دادوه‌رى راسپێردراو كاره‌كانى كۆتایى هات.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment