به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باشاک ده‌میرتاش هاوژینی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له زیندانی تیپی Fی ئێدیرنه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاوژین و منداڵانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
باشاک ده‌میرتاش وێنه‌یێکی ئه‌و دیداره‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر بڵاو کردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: "سڵاو، ئه‌مڕۆ ڕۆژی بینینی ده‌میرتاش بوو. باری ته‌ندروستییه‌که‌ی زۆر باشه و وره‌یێکی به‌رزی هه‌یه. سڵاو له هه‌موووان ده‌کات."
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناوبانگترین سیاسه‌توانی کوردی تورکیایه که زیاتر له دوو ساڵه به بۆنه‌ی هه‌ندێک تۆمه‌تی جۆراوجۆره‌وه ده‌ست به سه‌ر کراوه و له زینداندایه؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا هیچ جۆره تۆمه‌تێک له سه‌ری له‌لایه‌ن دادگه‌وه ساغ نه‌بۆته‌وه به‌ڵام هێشتاکه ناوبراو له زیندانه و کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی هه‌ندێک جار به بێ ئه‌نجام به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment