به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران پێكیهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و ئه‌ركی كاربه‌ده‌ستان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ناوبه‌ناو ڕاسپارده‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆک وه‌زیران و عه‌بادیش كاربه‌ده‌سته كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ڕاپێچی دادگا بكرێن.
وته‌بێژه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: پێده‌چێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا لیژنه‌كه دۆسێی ژماره‌یێک كاربه‌ده‌ستی دیكه به‌رز بكاته‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییان بكات.
شایانی باسه؛ هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یێک كاربه‌ده‌ستی ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد كه له نێویاندا چه‌ند وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌ت هه‌بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment