به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له واشنتۆن له باره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به سزاكانی سه‌ر ئێران ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وانه‌ی پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به سزاكانی سه‌ر ئێران خۆشیان دووچاری هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه.
ناوێرت شه‌وی ڕابردوو له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هه‌موووان هۆشدارییه‌كانی ئێمه له‌باره‌ی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌زانن، له سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین كه پێشێلی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ین كه خراوه‌ته سه‌ر (ئێران)."
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕای‌گه‌یاند: به‌غدا به شێوه‌یێكی لاوه‌كی پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به بازرگانی نێوانییان به‌ڵام چیدیكه مامه‌ڵه‌ی نێوان به‌غدا و تاران به دۆلار نابێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو بانكی ناوه‌ندیی عێراق ته‌واوی بانكه‌كانی ئاگادار كردوووه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیدیكه له بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ک پابه‌ندییێک به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران ساڵانه ده‌گاته 6.6 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش سێ ملیۆن هاووڵاتیی ئێرانی سه‌ردانی شوێنه ئایینییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment