بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چالاكی موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: وەک بزووتنەوەی گۆڕان و هەرسێ لایەنی (كۆمەڵ، هاوپەیمانی و یەكگرتوو) پێش تەواوبوونی وادەی تانەلێدان، تانە لە ئەنجامی هەژماركردنەوەی دەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدەین.
ناوبراو وتیشی:دوای بوونی ناڕەزایی لایەنەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا سەرجەم سندوقەكانی دەنگدان بەدەست هەژمار بكرێنەوە، بەڵام ئەو دادوەرانەی لە نووسینگەكانی كۆمسیۆن دامەزران بڕیارەكەیان هەڵوەشاندوە و تەنها ١٠لەسەدی دەنگەكان بەدەست هەژمار كرانەوە.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment