ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلب دەستی پێکرد

بەشی سووریا- سوپای سووریا بە فەرمی ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلب دەستی پێکردووە و بەو مەبەستەش هێرشی ئاسمانیی سوپا بۆ ئەو ناوچەیە دەست پێدەکات.

کوردپرێس:

سوپای سووریا چەندین مانگ و حەفتەیە ئامادەکاری بۆ ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلب دەکات و پێشتر بە فڕۆکە و کۆپتەر کاغەز لافیتەی بە سەر ناوچەکەدا بڵاو کردبوویەوە و بە لایەنە بەرهەڵستکارەکانی وتبوو چەک داماڵن و گوێڕایەڵی دەوڵەتی دیمەشق بن و ئەمڕۆش بە فەرمی ئۆپەرایۆنەکەی بە فەرمی دەست پێکرد و فڕۆکە و کۆپتەرەکانی سوپای سووریا تۆپبارانی ناوچەکە دەکەن.

چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنەکەی ئیدلب، ڕێدوور خەلیل بەرپرسی پێوەندییەکانی یەپەگە وتبووی سوپای سووریای دیموکرات ئامادەیە بەشداریی ئوپەراسیۆنەکە بکات و لەو بارەیەوە ڕایگەیاندبوو: لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردنی سوپای سووریای دیموکرات دەبێت لایەنە سیاسییەکان بڕیار بدەن و ئەگەر بڕیار لە سەر بەشداریکردنی یەپەگە درا ئەوا ئێمە ئامادەین هاوکاری دەوڵەتی سووریا بین بۆ ئازاد کردنی ئیدلب.

ئیدلب ئێستا بە دەست تەحریر شامەوەیە کە سەر بە قاعیدەیە و سوپای ئازادی سووریاش کە پشتی بە تورکیا بەستووە لەو ناوچەیەدا حوکم دەکەن. بەشار ئەسەد سەرکۆماری سووریا پێش ماوەیێک ڕایگەیاندبوو کە ئیرادەی نواندووە بۆ دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلب و ئازاد کردنی ئەو ناوچەیەی سووریا.

هەروەهاش ئیدلب ناوچەی ژێردەسەڵاتی سوپای تورکیاش دێتە ئەژمار کە تورکیا لە ڕێگەی دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و تورکیا و ڕووسیا لە ئاستانەی 3 مۆڵەتی ئەوی وەرگرت کە ەو ناوچانەدا کە ناوی ناوچەی ئارامی لێنراوە بتوانێت جووڵەی سەربازی بکات هەر بۆیەش لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بنکەی سەربازیی لە ناوچەکەدا دامەزراندووە.

هەروەهاش بە وتەی چاودێرانی سیاسی، کورد وەکوو ئانتی تێزێک دەڕوانێتە ئۆپەراسیۆنی سەر ئیدلب ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانێتیی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەر نەخشەڕێگای مەنبەج هەر بۆیە بە دووری نازانن ئۆپەراسیۆنی کورد و دوڵەتی دیمەشق لە باکووری سووریا بە هاوبەشی ئەنجام بدرێت.

News Code 37239

Your Comment

You are replying to: .
captcha