پەیامی مەزڵووم کۆبانێ بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکانەوە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبۆنەی "جەژنی رۆژووی ئێزی" پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کورد بەیەکێتیی نەتەوەیییەوە پشتیوانی لە گەلی ئێزدی دەکات.

کوردپرێس:

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "جەژنی رۆژووی ئێزی" لە کۆمەڵگەی ئێزدی و تەواوی گەلی میزۆپۆتامیا پیرۆز دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کورد بە یەکێتی و یەکگرتوویی، بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی گەلی ئێزدی".

"جەژنی رۆژوی ئێزی"ـی جەژنێکی ئاینی ئێزدییەکانە و دەکەوێتە هەفتەی کۆتاییی مانگی کانونی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.

News Code 367

Your Comment

You are replying to: .
captcha