کوردپرێس:
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "جەژنی رۆژووی ئێزی" لە کۆمەڵگەی ئێزدی و تەواوی گەلی میزۆپۆتامیا پیرۆز دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "کورد بە یەکێتی و یەکگرتوویی، بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی گەلی ئێزدی".
"جەژنی رۆژوی ئێزی"ـی جەژنێکی ئاینی ئێزدییەکانە و دەکەوێتە هەفتەی کۆتاییی مانگی کانونی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.
Your Comment