بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرش کردنەسەر بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق وتی: چەندین جار بە دۆستانی عێراقی و دۆستانی هەرێمی کوردستانمان وتووە ئەم پرسە لەگەڵ دراوسێیەتیدا یەک ناگرنەوە کە چەندین بنکە و بارەگا لە خاکی عێراق لە دژی ئێران بوونی هەبێت.
خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئەم بنکانە دەبێت هەڵبپێچرێنەوە و هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەرک بەم بابەتە دەکەن. ئەم بنکە سەربازییانە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن، لە هەر شوێنێک پێویست ببێت بەپێی بەرژەوەندییەکانمان هەنگاو هەڵدەگرین.
Your Comment