بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەكشەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2021، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و لە پەیامێكدا داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد بەشداری پرۆسەكە بكەن.
ناوبراو جەختی كردەوە بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان یاخود بەشداری كردنی هاوڵاتیان و سووتانی دەنگەكانیان ئەوە خزمەت بە خودی هاوڵاتیان ناكات و لە بەرژەوەندی كاندیدانی هێزەكانی دەسەڵاتە.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان باسی لەوەش کرد کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوەختەیە و بۆئەوەیە بە دەنگدانی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنی كەسانی شیاو بۆ ئەنجومەنەكە كۆتایی بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بهێندرێت.
لەبارەى پرسیاری ئەوەى ئایا ڕاستە یەکگرتوو و گۆڕان لە چەند بازنەیەک ڕێککەوتنیان کردووە بۆئەوەى دەنگ بە یەکتر بدەن وتی، ئەوەی دەوترێت یەکگرتوو و گۆڕان ڕێکەوتوون "ئەوە تای ھەڵبژاردنە و ئەسڵی نییە، بایەخ بەو قسانە نادەین.
Your Comment