١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٩:١٠
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2021 ، ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌ستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌مێک پێش ئێستاش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا.

لە وتەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق بهینێت.

سەرۆکی هەێمی کوردستان راشیگەیاند: سەقامگیریی سیاسی لە عێراق زۆر گرنگە و هیواشی خواست نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا یەکدەنگ بن.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت و هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، "تەمەننا دەکەم ئێوە لەگەڵ هەموو هێزە کوردستانییەکان کۆدەنگ بین، بۆ ئەوەی پێکەوە بچینە بەغدا بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵیدا، هەروەها هیوادارین پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بەجددی هەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشتر لەوەی کە هەیە، گەلی عێراق پێویستی بەوە هەیە کە دۆخی باشتر بکرێت بەتایبەتی لەرووی ئابووریەوە، هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە تەرکیزی لەسەر مەسەلەی دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بێت".

News Code 3630

Your Comment

You are replying to: .
captcha