کوردپرێس:
بریارە سبەینێ دەنگدان بۆ هەلبژاردنى پێشوەختەى عێراق دەست پێ بکات و سەرەتاش هێزە ئەمنییەکان و زیندانەکان و نەخۆشخانەکان دەنگ دەدەن یەک ملیۆن و ٥٩٥ هەزار دەنگدەرە.
ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە دەتوانن بەشداریی دەنگدانی تایبەت بکەن یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەسە و 595 بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە کە دوو هەزار و 584 وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.
ئاوارەکان ژمارەیان 120 هەزار و 126 دەنگدەرە و 86 بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە کە 309 وێستگەی دەنگدان دەبێت؛ سزادراوانی گرتووخانەکانیش کە 671 کەسن و شەش وێستگەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە.
لەم هەلبژاردنە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەسە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە سێ هەزارز 240 کاندید بەشدارن؛ بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان کاندیدی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین؛ ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.
Your Comment