هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق ئەو گریمانەیەی تیایە کە ببێتە باشترین هەڵبژاردن بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ماوەی رابردوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاند هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەو گریمانەیەی تیایە کە ببێتە باشترین هەڵبژاردن بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ماوەی رابردو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جێنین پلاسخارت، نێردەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاند، "نەتەوەیەكگرتووەكان وەکوو هەمیشە دەبێتە هاوبەش لەگەڵ هەموو عێراقییەکان بۆ مەبەستی باش و هاوکاریەکانی هەڵبژاردن لەو چوارچێوەیەدا خۆیان دەبیننەوە، کە باشترین هاوکاری پێشکەش بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم بڵێم هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەو گریمانەیەی تیایە کە ببێتە باشترین هەڵبژاردن بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ماوەی رابردوو، هەروەها ئەوانەی کە قسەمان لەگەڵ کردووە باسمان لە هاوکاریەکانی هەڵبژاردن و تاقیکردنەوەی سیستمی هەڵبژاردن کردووە، هەموومان دەزانین کە هەڵبژاردنەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە شتێکی گرنگە نەک تەنها لە عێراق بەڵکوو لە هەموو جیهان، زۆربەی ئەو هەڵبژاردنانەی کە دەکرێت دواتر لەبارەی ئەنجامەکانەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

جێنین پلاسخارت باسی لەوەش کرد، "خەڵک دەبێت هەست و گوزارشتی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و مافەکانیان سەبارەت بە دەنگدان ئازادانە دەرببڕن، بەدڵنیاییەوە هەر هەڵبژاردنێک کە دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان مەرج نیە دروست ئەوە بێت کە خەڵک هیوای بۆ خواستووە، دەنگدەران و لایەنە سیاسیەکان دەبێت بزانن ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەرچۆنێک بێت، دەبێت پەسەندبکرێت لە دەرەوەی ئەوەی ئایا بە دڵی خۆیان بوە یان نا".

ناوبراو روونیشی کردەوە، "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دارێکی سیحری نیە کە ئەنجامی سیحری لێبکەوێتەوە، ئەمە نەک تەنها لێرە بەڵکوو لە هەموو جیهاندا هەروایە، خۆزگە وابوایە بۆ ئەوەی ژیانی ئێمە بە ئاسانی بەرەو باشتر بڕۆن، ئەمە پڕۆسەیەکە کە لەوانەیە هەندێک ئاڵۆزی تێبکەوێت، رەنگە وەکوو ئەوە نەبێت کە هاوڵاتیان هیوای بۆ دەخوازن، بەڵام شیاوی ئەوەیە کە بکرێت و گرنگیشە، سەقامگیری تەنها بە هەڵبژاردن نایەتە دی بەڵکوو ئامڕازێکە بۆ ئەوەی بەرەو ئەو ئامانجە بڕۆین، ئێمە دەزانین هەڵبژاردن ئەنجامێکی دەبێت و پێویستە حکوومەتێک پێکبهێنرێت و دەبێت بەجدی کار بکات لەسەر ئەوەی کە چاکسازی ئەنجام بدات".

News Code 3587

Your Comment

You are replying to: .
captcha