بەغدا 200 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە 200 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکی کورتدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە (4ی 10ی 2021) پارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و پاشان دەدرێتە بانکەکان بۆ تەواوکردنی دابەش كردنی مووچەی مانگی (ئەیلول/9).

دوێنێ یەکشەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌ی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2021ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، تا پێنجشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.

News Code 3576

Your Comment

You are replying to: .
captcha