سیداد بارزانى: دەیانویست دوای 16 ئاکتەوبر پارتی لەناو بچێت و مەسعوود بارزانی بەدەست بەسراوی ببەنە بەغدا و لەسێدارەی بدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دەیانویست دوای 16 ئاکتەوبر پارتی لەناو بچێت و مەسعوود بارزانی بەدەست بەسراوی ببەنە بەغدا و دادگایی بکەن و لەسێدارەی بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌کاتى بانگه‌شه‌ کردن بۆ حزبه‌که‌ى له‌شه‌قڵاوه‌ سیداد بارزانى براى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌غدا له‌عێراقى نوێدا هه‌میشه‌ هه‌وڵى سه‌پاندنى مه‌رجه‌کانى خۆیداوه‌، ده‌شڵێت: "دواى ڕیفراندۆم ویستیان هه‌رێمى کوردستان ‌و مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى ئه‌وکاتى هه‌رێم نه‌مێنن".

سیداد بارزانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى ‌و براى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى ئه‌و حزبه‌ ڕایگه‌یاند: "پارتى به‌رپرسیارێتى شکسته‌کان‌ و سه‌رکه‌وتنه‌کانیش هه‌ڵده‌گرێت‌ و ڕیفراندۆمیش تاکه‌ بڕوانامه‌ى شه‌رعیه‌ به‌ده‌ست میله‌تى کورده‌وه‌یه‌".

ناوبراو ده‌شڵێت: "دواى ڕیفراندۆم له ‌به‌غدا نیه‌تیان بوو هه‌رێمى کوردستان نه‌مێنێت ‌و مه‌سعوود بارزانى به‌ده‌ست به‌ستراوى ببه‌نه‌ به‌غدا و له‌وێ له‌سێداره‌ى بده‌ن‌ و شتێک به‌ناوى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ بوونى نه‌مێنێت".

بارزانى ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌وان وا تێگه‌شتبوون ده‌یانتوانى له‌چه‌ند کاتژمێرێکدا هه‌موو هه‌رێم داگیربکه‌ن نه‌یانزانى میله‌ت به‌رگرى ده‌کات".

News Code 3533

Your Comment

You are replying to: .
captcha