بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنستیتۆ واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بە بەشداریی شرۆڤەکارنی پرسی کورد و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیداری خۆسەری کوردیی سووریا بەڕێوە برد.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لقی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو کۆبوونەوەدا وەڵامی هەندێک لە پرسیارەکانی هاوپەیوەند بە کوردی سووریای دایەوە.
ئیلهام ئەحمەد جەختی لە خواستی کوردەکانی سووریا کردەوە بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا و چارەسەر کردنی پرسەکان و کێشەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ڕێگای ئاشتی خوازانەوە. بەو مەرجەی کە هەندێک بابەت وەکوو داگیر کردنی ژمارەیەک لە ناوچەکانی سووریا لەوان عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بێتە ئاراوە.
Your Comment