بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مهکتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، به باسنیوز-ی ڕاگهیاند: ڕیفراندۆم دەستکەوتى گەلى کوردستانە بە هەموو ڕەنگ و دەنگێکەوە، لهسهر هیچ لایهنێک حساب نییه، بەڵام پارتى وەک هەمیشە ڕێبەرایەتىی پرۆسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەکات.
فازڵ میرانی، دووپاتیشی دهکاتهوه، ئەوانەى کە باس لە ڕیفراندۆم دەکەن و دەڵێن نەدەبوو بکرایه، یان هەر بابەتێکى دیکە، خۆیان پەنجەیان بەرز کردەوە، که دەیانگوت بەرەو سەربەخۆیی، وێنەکانیان ماوە، بۆیە پێویست ناکات وەک بانگەشەى هەڵبژاردن بیخەنەوە بەر گوێی خەڵک.
سکرتێری مهکتهبی سیاسیی پارتی، گوتیشی: پارتى دیموکراتى کوردستان لەم هەڵبژاردنەشدا ڕێبەرایەتى دۆزى گەلى کوردستان دەکات و بەهەمان ئەو هێزەوە لە بەغدا بەرگری لە کوردستان دەکات، ههروهکوو چۆن لە سەنگەرەکانى پێشمەرگەوە بەرگری لە خاکى پیرۆزى کوردستان دەکرد.
Your Comment