بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کلچدار ئۆغلۆ، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەوڵەتى تورکیا 40 ساڵە نەیتوانیوە پرسى کورد چارەسەر بکات و بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسەش پێویستى بەلایەنى فەرمى هەیە.
سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى تورکیا راشیگەیاند: نابێت دەوڵەتى بۆ چارەسەرکردنى پرسى کورد لەگەڵ لایەنى نافەرمى دانوستان و گفتوگۆ بکات.
ناوبراو جەختى لەوە کردۆتەوە، دەخوازین لەگەڵ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، چارەسەرى پرسى کورد بکەین، چوونکە لایەنێکى فەرمین لە ناو پەرلەمان.
Your Comment