بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئازاد رەشید محەمەد، پارێزەری میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی به میدیاکانی راگەیاندووه، رۆژی یەکشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمەتەکانی لەسەر دکتۆر میران هەڵگرتووە.
ناوبراو دهڵێت، " لەو کەیسەدا هیچ شتێک لەسەر دکتۆر میران نەسەلمێندرا، بۆیە دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی بانگهێشتی نەکات، چوونکە لەو دۆسیەیەدا هیچ سیفەتێکی نییە و کەیسەکە پەیوەندی بەدوو کۆمپانیاوە هەیەو ژمێریارەکەیان دراوە بەدادگا".
لهبهرامبهردا عهلی حهمه ساڵح، ئهندامی پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند: "چوار ساڵ دۆسیەکە لە داواکاری گشتی بوو نەجووڵا، ناکۆکی دروستبوو ئەویش جووڵا و بڕیاری دەستگیرکردن دەرچوو، کە سوڵحی سیاسی کرا ئیدی گرفت نەما.. من کۆڵی لێنادەم."
میران محەمەد پێشتر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بوو و دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سلێمانی بڕیاری دەستگیر کردنی بۆی دهرکرد بەپێی ماددەی 15 لەیاسای دەستەی دەستپاکی، بەتۆمەتی "تێوەگلانی لەدۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی چەکی پاره و خەرج کردنی چەکی بەڵێندەران.
شایانی باسە میران محەمەد یەکێک لەو مەکتەب سیاسییانەی یەکێتی بو کە پشتیوانیی لە لاهور شێخ جەنگی دەکرد، بۆیە ئەوکات هەندێک لەکەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی جوڵاندنی دۆسیەکەیان بەبابەتێکی سیاسی ناو دەبرد.
Your Comment