کوردپرێس:
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، ساڵح موسلیم كە خۆی وەك ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكیی پەیەدە دەناسێنێت، یەكێكە لەو سەركردانەی پارتی كرێكارانی كوردستان كە حزبەكەیان خستۆتە خزمەت وڵاتانی داگیركەر و پیلان لە دژی هەرێمی كوردستان دەگێڕن.
جارێكی دیكە ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكیی پارتی یەكێتیی دیموكرات |پەكەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان بە ناوی پەیەدە خۆی دەناسێنێت| هێرشی كردۆتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و چەندان تۆمەتی چەواشەكارانەی ئاراستە كردووە.
لە بەرامبەردا نهجات حهسهن، ئەندامی سهركردایهتیی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ساڵح موسلیم یەكێكە لەو سەركردانەی كە پەكەكەیان خستۆتە خزمەتی وڵاتانی داگیركەری كوردستان و پیلانیان ئەوەیە ڕێگەیان پێ بدەین بە ئارەزووی خۆیان پاساو بە وڵاتان بدەن، تاوەكوو دواتر وڵاتانیش هێرش بكەنە سەر ناوچەكانیان و لەم ڕێگەیەوە خاكی باشووری كوردستان داگیر بكرێت.
پرسیاری ئەوەشی كرد، ئەگەر ساڵح موسلیم ئەوەندە دڵسۆزی پرسی كوردە، با خۆی و حزبەكەی ”بچێت عەفرین ئازاد بكاتەوە“ كە هەر خۆیان بە چەند ڕۆژێك تەسلیمی توركیایان كرد.
ئەو سەركردەیەی پارتی ئاماژەی بەوە دا كە پەكەكە تەنیا ئەو كاتە باسی كورد دەكات كە بەرژەوەندیی خۆی بخوازێت، ئەگینا لە هەموو كاتێكدا دژایەتیی دەوڵەتێك بۆ كورد دەكات و گەلی كورد بە شایانی مافی چارەنووسی خۆی نازانێت. بە هەمان شێوە كەی بەرژەوەندی بخوازێت، بانگەشە بۆ دیموكراسی دەكات، لە كاتێكدا ”یەك حزبی ڕۆژئاوای كوردستان ناتوانێت بارەگا لە سنووری پەكەكە دابنێت، یەك كادیری پەكەكە حەدی ئەوەی نییە بچووكترین رەخنە لەو حزبە بگرێت“.
نەجات حەسەن ئاشكرای كرد، ”ساڵح موسلیم و تاقمە هاوشێوەكەی، بە فیتی پەكەكە، توركیایان پەلكێشی رۆژئاوای كوردستان كرد. تەنانەت قسەكانی دەریدەخات كە جاشایەتی لە ناخیدا هەیە، ئەگینا لە جیاتی ئەوەی پهلاماری توركیا بدات، هاتووە پهلاماری پارتی دهدات“.
اسیشی لەوە كرد كە وردە وردە خەڵكی كوردستان بە تەواوەتی حەقیقەتی پەكەكەیان زیاتر بۆ دەردەكەوێت، تەنانەت ئەو لایەنانەشی كە پێشتر موجامەلەی پەكەكەیان دەكرد، ئێستا چیتر چارەی ئەو حزبەیان ناوێت، ”هەموان بەیاننامەكەی ئەم دواییەی یەكێتیمان بینی كە چۆن وەڵامی پەكەكەیان دایەوە“.
Your Comment