داوود حەسەن پوور لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ڕایگەیاند لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی چەرمۆی شاری چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی یەکەمین خولی فێرکاریی زمان و ئەدەبیاتی فارسی دەستی پێکردووە.
ناوبراو زیادی کرد ئەم خولانە بە پشتگیریی و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی ئاشنابوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی لەگەڵ زمان و ئەدەبیان و فەرهەنگی ئێرانیدا ڕێکخراوە.
هەر بەوتەی حەسەن پوور، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێرانیدا پێوستیان بەم مەشقەیە.
حەسەن پوور زیاتر وتی: مەشقی زمانی فارسی لە چەند ناوەندێکی دیکەیشدا لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
Your Comment