بە هۆی هێرشێکی داعشەوە لە گوڵاڵە 5 سەربازی عێراقی بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌کدارانی داعش له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ هێرشیان کردە سه‌ر خاڵێکی هێزه‌کانی سوپای عێراق و بەهۆیەوە 5 سەرباز بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی پێشمه‌رگه‌ به‌ کوردستان24ی راگه‌یاندووە: ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش له‌ نزیک گوندی حه‌لاونی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ هێرشییان کردە سه‌ر خاڵێکی هێزه‌کانی سوپای عێراق، دواتر هێزێکی دیکه‌ی سوپا که‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی سه‌ربازانی ناو ئه‌و خاڵه‌ که‌وته‌ڕێ، بۆمبێکی داعش پێیاندا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 5 سه‌رباز بریندار بوون.

جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌م دواییانه‌ تادێت چه‌کدارانی داعش هێرشه‌کانیان له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چڕتر کردووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسان و شرۆڤه‌کارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، داعش له‌و ناوچانه‌ی خۆی رێکخستووه‌ته‌وه‌ و له‌ڕووی داراییشه‌وه‌ ژێرخانه‌که‌یانی به‌هێز کردووه‌ته‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌ر له‌ دوو رۆژ ته‌نها له‌ دوو هێرشی جیاوازی چه‌کدارانی داعشدا له‌ سنووری پارێزگاکانی که‌رکووک و نه‌ینه‌وا، 15 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کوژران.

News Code 3318

Your Comment

You are replying to: .
captcha