لەبارەی خۆڕاگرتن لەبەرامبەر هەوڵە دژە ئەمنییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپا هۆشداریی جیدی دایە هەرێمی کوردستان

بەشی ئێران- هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەبارەی خۆڕاگرتن لەبەرامبەر هەوڵە دژە ئەمنییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای هۆشداریی جیدی دایە هەرێمی کوردستان.

دەقی بەیاننامەکە:

هۆشداریی جیدیی فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپا بۆ هەرێمی باکووری عێراق لەبارەی نەهێشتنی هەوڵە دژە ئەمنییەتیی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕەژیمی زایۆنی و ئەمریکا لەدژی ئەمنیەتی ناوچە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەردار محەمەد خاکپوور لەکاتی سەردانی سنووری باکووری ڕۆژئاوای وڵات ڕایگەیاند:

ئامادەبوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە خاکی وڵاتی دراوسێ، لەوان ئەو تیرۆریستانەی کە بە ئاسوودەییەوە لە خاکی هەرێمی باکووری عێراق جێگیر بوونە و چالاکی و هاتوچۆ دەکەن و بە کەڵک وەرگرتن لە خاکی هەرێمی باکووری عێراق هەوڵ بۆ کردەوەی دژە ئەمنی لە دژی خەڵکی بێ تاوان لە ناوچە سنوورییەکاندا دەدەن، چیدی قبووڵکراو نییە.

فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپا وێڕای هۆشداریی جیدی لەسەر ئەمەش جەختی کردەوە کە:

"بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق دەبێت بە زووترین کات گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی خۆیاندا دەربکەن".

لە ئێستادا گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە هەرێمی باکووری عێراق، ژمارەیێک زۆر بارەگا و تەنانەت بنکەی سەربازییان هەیە و بە پشتگیریی دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتانی دوژمن هەوڵ بۆ ڕاکێشان و ڕاهێنانی هێزی نوێ دەکەن و بە پشتیوانیی ئەو وڵاتانە بەبێ هیچ کێشەیێک و ڕێگریێک لەلایەن هەرێمەوە هەوڵە تیرۆریستییەکانیان ڕێکدەخەن.

تیرۆریستە جێگیربووەکان لە هەرێمی باکووری عێراق لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا تا ئێستا چەندین کەس لە خەڵکی بێ تاوانی دانیشتووی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانیان کە ئامادە نین هاوکارییان بکەن تیرۆر کردووە و لەم دواییەشدا لە گوندێکی شاری مەهاباد کەسێکی بێ تاوانیان لەپێش درکەی ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرد کە پاش گەیشتنی لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق کردووە کە تیرۆریستەکان لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەربکەن، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەکانیان هەوڵێکیان لەمبارەوە نەداوە.

هێزی زەمینیی سوپا وەکوو بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات "داوا لە حکوومەتی وڵاتی دۆست برای خۆی عێراق" دەکات کە وەکوو دەسەڵاتی بەرپرس زەمینەی دەرکردنی تیرۆریستەکان لە خاکی باکووری ئەو وڵاتە فەراهەم بکات.

هەروەها دووبارە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق دەکەین بەزووترین کات هەوڵی دەرکردنی تیرۆریستانی دانیشتووی ناوچەکەیان دەست پێبکەن.

لە کۆتاییدا بەگوێرەی ئەو ڕاسپاردەیە کە لەسەر شانمانە، ئەم مافە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین بەبۆنەی ڕێگری کردن لە نائەمنی نانەوە لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر گرووپ یان تاقمێکی تیرۆریستی کە بۆ نائەمن کردنی وڵاتەکەمان ڕێکدەخرێن لە هەر ناوچەیێکدا بکەینە ئامانج و لەناویان بەرین.

داوا لە خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی باکووری عێراق دەکەین ئەگەر نزیکی بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستەکانن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و بەرنەکەوتنی خەسار، لەو بنکانە دوور بکەونەوە یان ئەوەی کە تیرۆریستان لە ناوچەکانیان دوور بخەنەوە.

News Code 3310

Your Comment

You are replying to: .
captcha